شانەی ئەمنی عێراق: پێویستمان بەهیچ هێزێکی بیانی نییە لە عێراقدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە15ی کانونی دووەم، شانەی ئەمنی عێراق، زیادبوونی ژمارەی هێزە بیانییەکان لە عێراق ڕەتدەکاتەوە و ئاشکرایکرد،” پێویستمان بەهیچ هێزێکی بیانی نییە لە عێراقدا”.

لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ئەمنی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند،” هەواڵی زیادبوونی ژمارەی سەربازانی هێزە بیانییەکان لەناو خاکی عێراقدا ڕەتدەکەنەوە وتی، عێراق پێویستی بەهیچ هێزێکی بیانی نییە و بوونی هاوپەیمانانیش تەنها بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و ڕاهێنان و زانیاری ئەمنییە”.

ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بەمزوانە دەستپێدەکات و دانانی خشتەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان”.

ڕوونیکردەوە،” دیدگایه‌ك ‌بۆ ئه‌نجامدانی یاداشت و ڕێككه‌وتنی دووقۆڵی له‌ نێوان عێراق و به‌شێك له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی سه‌باره‌ت به‌ چه‌كسازی و مه‌شق و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا