دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لەبەرژەوەندی هەرێم یەكلاكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایەكی لە دژی ناساندنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان بە نادەستووریی و نایاسایی رەتكردەوە.

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەلایەن چوار كەسەوە سكاڵای ژمارە (270 / فیدراڵی / 2023) تۆماركرا كە گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی نایاسایی و نادەستووریی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی پێكهێناوە، دادگای فیدراڵی ئەو سكاڵایەی رەتكردەوە و لە ناوەڕۆكی بڕیارەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ پێشێلكارییەكی دەستووریی و یاسایی لە پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنانە نییە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دادگای فیدراڵی ئەو كەسانەی سكاڵاكەیان لە دژی هەرێمی كوردستان تۆماركردووە بریتین لە (رەعد رەفعە محەممەد، ئاكۆ محەممەد مەحموود، بەدەل عەبدولباقی ئەبابەكر و عەلی ئەحمەد بابان) و سكاڵاكەشیان لەسەر بنەمای یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە ژمارە (3) ی ساڵی 2009 تۆماركردووە.

هەروەها دادگای فیدراڵی جەختیكردووەتەوە كە پێكهێنانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی 13 ی دەستووری عێراق نییە كە لە ساڵی 2005 پەسەندكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا