مانگی رابردوو نزیكەی 20 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەركراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە مانگێكدا 19،242 منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید تایبەت بە منداڵان چارەسەركراون.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردوودا، لەڕێكەوتی (1 بۆ30_6_2023) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری، لە شاری سلێمانی 19،242 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 3.452 منداڵیش داخڵ كراون.

بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 205 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 287 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 313 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 256 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون، هەروەها 668 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 21.400 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 237 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 524 سۆنەر و 78 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 599 تیشك گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا