ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و ئەو راسپاردە و تێبینیانەی سەرۆکایەتی هەرێم دوێنێ لە کۆبوونەوەکاندا باسکرابوو، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەربارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجام دەدات.

بەهۆی گرنگی و چارەنووسازیی کۆبوونەوەکەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کۆبوونەوەکەی خۆی کە بڕیاربوو لە رۆژی چوارشەممەدا ئەنجام بدرێت، پێشبخات بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە و لە ئەگەری هەمووارکردنەوەی یاساکەدا، پێشنیازکراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر بوودجەی خەرجی کرداری (ئیفاقی فعلی) بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق لە هەمانکاتدا مانگانە مووچەکانیان وەربگرن.

باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی عێراق دەربارەی کۆبوونەوەکە ووتی، “پێشخستنی کۆبوونەوەک لەسەر داخوازی هەرێمی کوردستانە و رۆژانی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا