چەند شاخەوانێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو بەفردا ون دەبن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چیای رەندۆڵەی ناوچەی شنۆ، لە رۆژھەڵاتی کوردستان چەند شاخەوانێک لەناو بەفردا ون دەبن و دوای گەڕان و سۆراخکردنییان دوو لە شاخەوانەکان رزگار دەکرێن و گەڕان بە دوای شاخەوانەکانی دیکەی شاری نەغەدە لە رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە.

رۆژی ھەینی، پێنج شاخەوانی کورد لە شاری نەغەدەی رۆژھەڵاتی کوردستان بە مەبەستی شاخەوانی روویان لە چیای رەندۆڵەی ناوچەی شنۆ کردبوو، بە ھۆی بارینی بەفر و کڕێوە شاخەوانەکان تووشی سەر لێشێواوی دەبن و رێگەیان لێ ون دەبێت، تیمەکانی فریاگوزاری ناوچەکەش بە ھانایانەوە دەڕۆن و دوو لە شاخەوانەکان رزگار دەکەن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

ئەمڕۆش لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری و کەسانی خۆبەخش گەڕان بە دوای سێ شاخەوانی تری شاری نەغەدە بەردەوامە، تائیستاش دیار نییە لە ژیاندا ماون یان گیانیان لەدەستداوە.

فەرمانگەی کەشناسی ئێرانیش لەنۆ پارێزگای ئەو وڵاتە ھۆشداری پرتەقاڵی راگەیاندوە بۆ بارینی بەفر و باران و شەپۆلی سەرما و داخرانی رێگاکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا