هاوپه‌یمانی هیوا: نەوتی هەرێم هەرزانفرۆش دەكرێت

پۆڵه‌تیك پرێس
سێ ئه‌ندامى هاوپەیمانی هیوا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، نەوت رادەستی سۆمۆ بكات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هاوپه‌یمانی هیوا ده‌ڵێن، دوابەدوای ئاشكرابونی داتاكانی ناو راپۆرتیی (دیلۆیت) ئێستا لەهەموو كات زیاتر ڕوون و ئاشكرایە كە نەوتی هەرێم هەرزانفرۆش دەكرێت و پڕە لە كێشەی بونیادی، كە بونەتە گرفتی گەورە بۆ ئێستا و لە ئایندەشدا دەبێتە كێشەی گەورەتر و ئاڵۆسكاوتر بۆ هەرێم و خەڵكەكەی.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پێویستە بە خێرایی ئەو مەلەفە بە ریشەیی چارەسەر بكرێت، حكومەتی هەرێم بەخیرایی لەگەڵ سۆمۆ بكەوێتە گفتوگۆ لە پێناو رادەستكردنی نەوت و نیشاندانی نیەتپاكیی سەرەتایی بۆ پابەندبوون.

ئێمە وەك نوێنەرانیی هاوپەیمانی هیوا رایدەگەیەنین، ئەگەر حكومەتی هەرێم هەنگاوێكی لەو شیوەیە بنێت، ئەوا پشتیوانیەكی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق و گفتوگۆكانی ناو پەرلەمانیش بۆ تێپەراندنی بودجه‌ی 2021 بەدەستدەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا