ئەمریکا و بەریتانیا بۆردوومانی حوسییەکانی یەمەنیان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیان پێگە سەربازییەکانی حوسییەکانی یەمەنیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومانکرد؛ سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت بۆردوومانەکە”وەڵامی هێرشەکانی ئەو گرووپەیە بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکانی دەریای سوور”.

شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی حوسییەکانی یەمەنیان لە سەنعای پایتەخت و بەندەری هودەیدا و زەمار بۆردوومان کرد.

فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە هێرشەکەدا زیاتر لە 60 ئامانج لە 16 شوێنی جیاوازی چەکدارەکان کراونەتە ئامانج و 100 موشەکی زیرەک لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە.
ئەلێکس گرینکێویچ، جەنڕال لە فەرماندەیی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ووتی، “بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرگریکردن لەبەرامبەر هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە”.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکان لە وەڵامی پەرەسەندنی هێرشەکانی چەکدارانی حوسییەکانە بۆسەر کەشتییە مەدەنی و بازرگانییەکانی دەریای سوور لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
حوسییەکان کۆنتڕۆڵی رووبەرێکی زۆر لە خاکی یەمەنیان لەژێردەستدایە، لەسەرەتای راگەیاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییە زەمینییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، بەردەوام ئەو کەشتیانە دەکاتە ئامانج، کە خاوەندارییەتییەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش هێرشەکانی بە “گرنگ و پێویست” ناوبرد و پشتگیری خۆی بۆ هێرشە هاوبەشەکەی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا