بزانە نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەچەندە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە بەشێوەیەکی گشتیی نرخەکان جێگیریان پێوەدیارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2023، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 154 هەزار و 100 دیناری عێراقی، بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان:

100 یۆرۆ بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 پاوەن بە 126 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو هەزار و 880 لیرەی توركیە.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 50 هەزار تمەنی ئێرانیە.

زیاتر لە ساڵێکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی بەرامبەر بە دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا بەهای دۆلار لەبەرزیدا ماوەتەوە.

حکومەتی ناوەندی عێراق لە یاسای یەکەمی بوودجەدا نرخی دۆلاری بە 1310 دینار جێگیرکردووە و رۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەفرۆشێتە هاوڵاتییان، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە کۆنتڕۆڵی نرخی دراوەکەی بکات بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا