پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نادیا کالڤینۆ، سەرۆکی لیژنە سەرەکییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، قەیرانی ئۆکرانیا و ڕوسیا گرنگترین فاکتەری خاوبوونەوەی پڕۆسەی ئابووری جیهانە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کالڤینۆ ڕایگەیاند، “جەنگ هۆکاری سەرەکی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری و زیادبوونی هەڵئاوسان و لاوازبوونی ئاسایشی خۆراک و وزەیە”.
جەختی لەوەش کردەوە، هەوڵدان بۆ هێنانەدی ئاشتی فاکتەری سەرەکییە بۆ بەرەوپێشچوونی سیاسەتی ئابوری.
سێشەممەی ڕابردوو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن ساڵی ئایندە گەشەی ئابووری جیهانیی بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت و پیشبینی داڕمانی ئابووری بۆ هەریەکە لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا کرد.