لەبارەی غەززەوە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە11ی کانونی دووەم، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، لەبارەی کارەکانی ئیسرائیل لەناو کەرتی غەززە یەکەمین دانیشتنی ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کە بارەگاکەی لەشاری لاهای هۆڵندایە، یەکەمین دانیشتنی تایبەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل لەناو کەرتی غەززە ئەنجام دەدات، کە تیایدا باشووری ئەفریقا وەک سکاڵاکار و ئیسرائیل وەک تۆمەتبار ئامادە دەبن.

لە سکاڵایەکدا باشووری ئەفریقا ئیسرائیلی تۆمەتبارکردووە، کە لە کەرتی غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە و پابەندی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانی ساڵی 1948 نەبووە، ئیسرائیلیش ڕەتیدەکاتەوە  و لەوبارەیەوە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی ئەنجام دەدات.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیش ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە ژیان لە کەرتی غەززە زۆر سەخت بووە و زیاتر لە نیو ملیۆن کەس خەریکە لە برسییەتیدا دەمرن و خەڵک بۆ پاروویەک نان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا