بانكی جیهانی: لە دوو ساڵی داهاتوودا نرخی نەوت بە بەرزی دەمێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی جیهانی پێشبینی دەكات، نرخی نەوت تا كۆتایی 2023 دابەزین بەخۆیەوە نەبینێت و ئەو بەرزییەش هەڕەشەیە لە سەر گەشەی ئابووری جیهان.

راپۆرتێكی بانكی جیهانی، پێشبینی دەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت مەترسی گەورە لە سەر بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان دروستبكات، ئەگەر بەو شێوەیە درێژە بكێشێت كاریگەری نەرێنی لە سەر گەشەی ئابووری وڵاتانی هاوردەكاری نەوت دەبێت.

لە چەند هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لە سەرووی 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا، تا رادەی ئەوەی بۆ 86 دۆلاریش بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە چەند ساڵی رابردوودا.

بانكی جیهانی پێشبینی دەكات لە ساڵی 2022 نرخی نەوت لە دەوروبەری 74 دۆلار و لە 2023 لە دەوروبەری 65 دۆلار مامەڵەیان پێوەبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا