ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی ئەڵمانیاوە بەرزبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، بەهۆی ئەو لافاوە بەهێزەی كە رۆژئاوای وڵاتەكەیانی گرتوەتەوە ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 90 كەس و بە سەدان كەسی دیکەش بێ سەرو شوێنن.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان و بێ سەرو شوێن بوونی سەدان كەس، هاوكات لافاوەكە زیانێكی زۆری ماددیشی بە ناوچەكە گەیاندووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لافاوەكە بووەتە هۆی ئەوەی رووخانی سەدان خانوو.

میدیاكانی ئەڵمانیا پێشبینی ئەوەیان كردووە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەوە زۆرتر بێت، چونكە تائێستاش بە سەدان كەس بێسەرو شوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا