رێباز حەملان: عێراق بڕە پارەیەك بەشێوەی سولفە بۆ مووچە رەوانە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەگەر یاسای بوودجەی گشتی بەم زووانە هەموار نەكرێتەوە، حكومەتی عێراق بڕە پارەیەك بە سولفە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت بۆ دابەشكردنی مووچە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە سێشەممەی داهاتوو ئەو پڕۆژەیە بخاتە ناو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كە لەلایەن شاندی هەرێمی كوردستان و شاندی حكومەتی عێراق بۆ هەمواركردنەوەی ماددە و بڕگە یاساییەكانی تایبەت بە بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان ئامادە دەكرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین كات دەنگی پێ بدرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

سەرنجی بۆ ئەوەش راكێشا، ئەگەر ئەم پڕۆژەیە لەو ماوە كورتەدا ئامادە نەكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای كردووە سولفەیەك لەسەر بوودجەی ساڵی 2024 كە پەیوەندی بە هەرێمی كوردستان هەیە و تایبەتە بە مووچە، لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

تیشكی خستە سەر ئەوەیش، كە كۆدەنگییەكی تەواوی لایەنەكانی عێراق و تێگەیشتنێكی تەواوەتی سوودانی هەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، ئومێدێكی زۆر هەیە لەگەڵ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی پارێزگاكانی عێراق، پارە بگاتە هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەوەی مووچەی پێ دابەش بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا