پنتاگۆن: وەزیری بەرگریی ئەمریکا توشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پنتاگۆن توشبوونی وەزیری بەرگریی ئەمریکای بە نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكراکرد و رایگەیاند، تەنها سەرۆکی ئەمریکا لە دۆخی تەندرووستی وەزیری بەرگری ئاگادار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەمممە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا – پنتاگۆن، لە راگەیەندراوێکدا، نەخۆشکەوتنی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکای بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات راگەیاند.
ئۆستن لەلایەن بەرپرسانی واشنتۆنەوە رەخنەی ئاراستەکرا کە نەدەبوو نەخۆشییەکەی بە نهێنی بهێڵێتەوە، لەوبارەیەوە وەزیری بەرگریی ئەمریکا داوای لێبوردنی کرد و رایگەیاند کە بڕیارێکی هەڵەی داوە لە شاردنەوەی نەخۆشییەکەی لە شەقامی ئەمریکی.

رەخنەکانی سەر ئۆستن باس لەوەدەکەن کە شاردنەوەی زانیارییەکی هەستیاری لەم شێوەیە لە کۆشکی سپی، کێشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی درووست دەکات، بەو پێیەی لۆید ئۆستن لە پاش جۆو بایدن-ی سەرۆکی وڵات، دووەمین چەقی هێزی کاریگەرە لەسەر هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی گشتیی و راستەوخۆ فەرمان لە وەزیری بەرگریی ئەمریکاوە وەردەگرن.

جۆن کیبری، وتەبژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سەرۆک بایدن یەکەم کەس پاش دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە ئاگادارکراوەتەوە و هیچ کەس لە کۆشکی سپی دەربارەی نەخۆشکەوتنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە شێرپەنجەی پرۆستات ئاگادار نەبووە”.

لۆید ئۆستن تەمەنی 70 ساڵە و رۆژی 1ـی ئەم مانگە بەهۆی خراپی تەندرووستییەوە لەبەشی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی داخڵ کراوە، هەروەها لە مانگی رابردوو نەشتگەری بۆ ئەنجامدراوە و دۆخی تەندرووستی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو بەرەو خراپی رۆشتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا