پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوڵاتییەکی عێراقی داوای یاسایی لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری کارەبای کابینەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران تۆمار دەکات.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاو کراوەتەوە، ئەو هاوڵاتییە خەڵکی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالەیەو وەک لە داواکەیدا هاتووە بەهۆی پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانیان بەرامبەر گەل لە دابینکردنی خزمەتگوزاری داوای یاسایی لەسەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و ماجد حەنتوش، وەزیری دەست لەکارکێشاوەی کارەبای عێراق تۆمار کردووە.
هاوڵاتییەکە لە داواکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بڕانی کارەباوە زیانی بەرکەوتووە و داواش دەکات دادوەریی بەسەردا هەردوو داوا لەسەر کراودا جێبەجێبکرێت”.