لە ئەمڕۆوە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە10ی کانونی دووەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە و بۆماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە بەبەشداری 850 کۆمپانیای جیاواز لە 20 وڵاتەوە، 47ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سعودیە سپۆنسەری فەرمی کۆنفرانسەکەیە و 140 کۆمپانیای جیاواز بەشداری دەکەن، هەشت وڵاتی عەرەبی و 12 وڵاتی بیانی بەشداری پێشانگاکە دەکەن ئەوانیش، سعودیە، ئیمارات، ئوردن، میسر، سوریا، عومان و فەڵەستین، وڵاتانی بیانیش، ئیسپانیا، هیندستان، پاکستان، ئەندەنوسیا، تایلەند، جەزائیر، ئازەربایجان و فلیپین.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕوونیکردەوە، پێشانگاکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و بۆماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت واتا  19ی ئەم مانگە کۆتایی دێت و وتی،” هەوڵ دەدەین هاوبەشی راستەقینە لەنێوان کەرتی تایبەتی عێراق و نێودەوڵەتیدا لەڕێگای ئەم پێشانگایەوە دروست بکەین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا