هێرش سەلیم زانیاری مەترسیدار ئاشکرادەکات و دەڵێت: ئاڵای سپی هەڵدەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئێمە خەریکی هەڵکردنی ئاڵای سپین لە تەندروستی بەڕاستی ئەگەر کار بگاتە ئەوە ئێمە ئاڵای سپی هەڵدەکەین واتە تەسلیمی ئەو بارودۆخە دەبین کە هەیە چونکە هیچ شتێک لە دەسەڵاتی ئێمەدا نەماوە”.

هێرش سەید سەلیم بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئێمە ئەو توانا مرۆییەی کە هەمانە لە نەخۆشخانەکاندا تائێستا ڕامانکێشاوە، لەو سەردەمی کۆرۆنایە گوێمان نەداوەتە قەیران هەر کارمان کردووە بەڵام ئەگەر کاربکاته ‌سەر ئەوەی نەتوانیین خزمەتگوزاری تەندروستی دابین بکەین ئەوە توانای مرۆیی باهەر لەوێ بکەوێت وەکو ئەوە وایە لە شەڕێکدا بین و بێ چەک بین”.

وتیشی، “لەبەرئەوە ئێمە مەجبورین ئاڵای سپی هەڵبکەین یاخود ئەوەتا حکومەت زۆر به ‌پەلە و خێرا بێتە پێشەوە بەڵام هەڵبەتە خەمساردییەک هەیە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی”.

باسی لەوەشکرد، “لەماوەی ڕابردوودا زۆر شتمان بەقەرز هێناوە تەنانەت سوتەمەنی ئامبوڵانەسەکانیشمان بەقەرز هێناوە ئێستا متمانەی ئەوەمان نەماوە لەبازاڕدا بە قەرزیش بیهێنین بۆیە مەجبورین ئێمە ئەو خزمەتگوزاریانە لەئێستادا ڕابگرین ئەگەر لەوە زیاتر تەشەنە بسێنێت بەدڵنیاییەوە، داخستنی نەخۆشخانەکانی تێدەکەوێت و حاڵەتەکە دەگاتە ئەوەی مەترسی بگاتە بەشی فریاگوزاریەکان”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “ئەگەر وەزارەتی تەندروستی بێ ئاگایی خۆی لەم بابەتە ڕابگەیەنێت بەڕاستی ئەوە خۆڵکردنە چاوی خەڵکە بەداخەوە لەم قەیرانە تەندروستییەی ئێستا کە ئێمە هەمانە”.

هۆشداریشی دا “تەندروستی لە لێواری ڕووخاندایە و چاوەڕێی هەڵستانەوەی بەم چکە چکەی کە دەڵێن بەو مەمری و مەژیەی نابێت کە ڕۆژێک چارەسەری بکەیت و دوو ڕۆژ وازی لێبهێنیت لەبەرئەوە ئەگەر قەیرانی تەندروستی بەشێوەیەکی بنبڕ چارەسەر نەکرێت بەدڵنیاییەوە تەندروستی هەموو بەرپرسانیش دەکەوێتەوە ژێر پرسیار و مەترسیەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرپرسانی هەرێم چارەسەریش لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگرن خۆ ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک کەسوکارن دوای ئەوەش لەسەری ئەواندا دەشکێتەوە واتە کە شیرازەی تەندروستی تێکچوو واتە شیرازەی کۆمەڵگە و ژیان و مردنی خەڵک بەدەستی ئەوان دەبێت جگە لەوەش ئەمنی قەومیش وەکو بینرا کۆرۆنا چ بەزمێکی بەهەموو جیهان کرد کە قەیرانی تەندروستی هەبێت بەدڵنیایی قەیرانی سیاسی دەبێت و کۆمەڵایەتی و ئابوری دەبێت هەموو ئەگەرەکان کراوەن بۆئەوەی کە قەیرانی تەندروستی ببێتە هۆکاری ئەوەی لێکترازانێکی گەورە دروست ببێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا