یەکێتی و پارتی لە کەرکووک لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە تاوتوێ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی رەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی سەردانی لقی سێی پارتی لەكەركوك کرد و پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە، ئامانج کۆبوونەوەکەیە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، شاندێكی لقی 2ی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی باره‌گای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له‌ كه‌ركووك كردو له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی پارتییه‌وه،‌ پێشوازییان لێ كرا.

بڕیارە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێی دۆخی كه‌ركووك و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كرێ.

بڕیاریشە‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا