پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، ڤلادمیر پوتن و ڤۆلۆدمیر زیلینسکیدا بەکات.
لەوبارەیەوە ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆمار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن دەبێت و گفتوگۆ لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکیشدا دەکات.
جەختی لەوەش کردەوە، تورکیا تاکە وڵاتە وەکو نێوەندگیر بەرپرسانی ڕوسیا و ئۆکرانیای لەسەر مێزێک کۆکردووەتەوە و بەردەوامە لە هەوڵەکانی.
لەمانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش کۆتایی نەهاتووە.