پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە20ی تشرینی دووەم، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە لە تورکیا و باکوری کوردستان نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، لە 16 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان تائێستا بەهۆی لافاوەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە چوار کەسیان لە ئێلیە، کەسێک لە ئامەد، سێ کەس لە هەرێمی دەریای ڕەش و سەرنشینێکی کەشتییە ژێر ئاو کەوتووەکەی سنوری ئاوی زۆنگوڵداکن.
ئاماژەی بەوەکرد، لە نیوە شەوی ڕابردووەوە دوو هەزار و 916 جار پەیوەندی بە هێڵی گەرمی تیمەکانی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا-ئافادەوە کراوە و تیمەکان خۆیان گەیاندووەتە 2016 شوێن و هاوکاری خەڵکیان کردووە.
ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی دیاریکردنی زیانی ماددی هاوڵاتیان بەهۆی لافاوەوە پارێزگارەکانیان راسپاردووە و ڕۆژی چوارشەممە لیستی زیانەکانیان پێدەگات و ڕۆژی هەینی قەرەبووی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەکەنەوە کە زیانیان بەرکەوتووە.