شەپۆلی بەفر و باران تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا ڕووى لە  ناوچەکەمان کردووە و باران و بەفر لە سەر ناوچەکەمان دەبارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی پێشبینییەکان ئاماژەی بەوەکرد، ئەم شەپۆلە تا ڕۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە  ماوەى ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممە کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.

دەشڵێت، “هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران لە کاتى جیا جیا دەبارێت، چڕترین ماوەى دابارین لە ڕۆژى سێشەممە و چوارشەممە دەبێت” .

لەبارەی کەشی 48 کاتژمێری داهاتووشەوە ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و  هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى هەندێ نمە باران لە هەندێ ناوچە هەیە لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان  و ناوچە سنووریەکان.

لەبارەی سبەی دووشەممەش ئەوە هاتووە، ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان و بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان. ئاستى دابارین لە دوانیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت و لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا