بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە7ی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی  210,253,270 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 188,893,270 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 21,360,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات، دوێنی شەممە6ی کانونی دووەم، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا