پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس ئاشکرایکرد، لە باشووری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەهۆی ڕووخانی بینایەک دەیان کەس بوونە قوربانی.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند، بینایەکی شەش نهۆمی لە باشووری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ڕووخاو بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ڕووداوەکەش بۆ پڕۆژەیەکی چاکسازی کە لە دەوروبەری بیناکە ئەنجام دراوە دەگەڕێتەوە.
هاوکات پۆلیسی ئیتاڵیا ڕوونیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە بەرزبێتەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی تێیدا نیشتەجێن، تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتنی خێرا ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و هەوڵەکانی بەهاناچوونی لێقەوماوان بەردەوامن.