قەبارەی هەناردەی كاڵاو شمەكی ئێران بۆ عێراق ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

ژووی بازرگانی ئێران ئاشكرایكرد، لە ماوەی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا قەبارەی هەناردەی كاڵاو شەمەكی وڵاتەكەیان بۆ عێراق زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.

حەمید حوسێنی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی ئێران رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنورەكان و دابەزینی نرخی نەوت لە عێراق كاریگەری لەسەر هەناردی كاڵاو شمەك هەبووە بۆ عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەو هۆكارانە، بەڵام لە هەشت مانگی رابردوی ئەمساڵدا بەبەهای شەش ملیارو 100 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە شتومەك رەوانەی عێراق كراوە.

حەمید حوسێنی جەختی لەوەكردوەتەوە، لەمساڵدا سەرەڕای كێشە لە بواری هەناردەكردنی گاز و كارەبادا، هەناردەی نەوت بۆ عێراق بەردەوامی هەبووە و پشكی ئێران لە بازاڕەكانی عێراقدا زۆر بەرچاوە لە رووی بیناسازی و خۆراك و دەرهێنانی نەوت و پترۆكیمیایی و ئامێرەكانی ماڵ و شیرەمەنیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا