دوای شەش رۆژ هەواڵی نەخۆشکەوتنی وەزیری بەرگری ئەمریکا بڵاودەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە، پێنج رۆژە وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و جێگرەکەی ئامادەکراوە لە شوێنی ئەو دەستبەکاربێت تا کاتی گەڕانەوەی.

رۆژی هەینی 5-1-2024، پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە 1-1-2023 ەوە بەهۆی نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

لەبارەی هۆکاری نەخۆشکەوتنیشی، پات رایدەر دەڵێت، بەهۆی ئاڵۆزییەک کە لە پرۆسەیەکی پزیشکی بووە.

پات رایدەر هیچ زانیارییەکی زیاتری لەسەر هۆکار و ماوەی مانەوەی رانەگەیاند، تەنیا ئەوە نەبێت کە وتی، ئەو بە خێرایی چاکدەبێتەوە.

کۆمەڵەی رۆژنامەوانیی پێنتاگۆن کە تایبەتە بە کارە رۆژنامەوانییەکانی وەزارەتی بەرگری، نیگەرانی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، شەرمە دوای شەش رۆژ ئینجا هەواڵی خەواندنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە نەخۆشخانە بڵاودەکرێتەوە.

لوید ئۆستن، تەمەن 70 ساڵ، لە دوای جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، راستەوخۆ فەرماندەیی سوپای ئەمەریکا دەکات و ئەرکەکانیش بریتییە لەوەی لە هەر ساتێکدا دەبێت ئامادە بێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر قەیرانێکی ئاسایشی نیشتمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا