کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و لە شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی کانونی دووەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکەی دێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، لەشەو درەنگدا لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەم دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنووریەکان، هەروەها لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروستبوونی تەم بە ڕیژەی جیاواز هەیە  ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی هەینی5ی کانونی دووەم، ئاسمان بە گشتی هەوری دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەکات، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەبەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک نمە باران دەبێت ، هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دروستبوونی تەمێکی کەم دەکرێت بە درێژایی کاتەکانی سبەی هەینی،  پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەشەو درەنگدا، ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان نمە باران و لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەمى دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنووریەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15پلەى سیلیزى

زاخۆ : 12پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى

سۆران : 12پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19پلەى سیلیزى

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا