پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای لێکۆڵینەوەی عەممارە ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان لە دەرەوەی عێراق بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ گەڕاندووەتەوە، کە سێ کەسی لە پارێزگای میسان کوشتبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە هەوڵێکی جدی ئەو تۆمەتبارەی کە سێ کەسی لە میسان کوشتبوو دۆزراوەتەوە.
ڕایگەیاند، بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵ لەکاتی دۆزینەوەیدا دەستگیرکراوە و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بەوەدا ناوە کە سێ کەسی کوشتووە.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بۆ عێراق گەڕێندراوەتەوە، وتەکانی تۆمارکراوە و دەستبەسەرکراوە.