پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی دووشهممه، د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایگهیاند: لە ماوەی یەک ساڵی کارکردنی ستافی پزیشکی کوشتارگە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی بڕی (17) ههزار تۆن و (451) كیلۆگرام کیلۆ گۆشتی تەندروست رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە.
وتیشی: بههۆی بێ بههایی خۆراكییهوه بڕی (44) تۆن و (910) کیلۆگرام گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکیەوە دیاری کراون کە لە ڕوی تەندروستییهوه شیاو نەبون بۆ بەکارهێنان، بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون .
ئاماژهی بۆ ئهوه كرد، رێگری له نزیکەی ( 1000) ئاژەڵی زیندو كراوه كه کوشتاری بۆ بکرێت ئهویش بههۆی ئهوهی هەڵگری نەخۆشی بون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر، ههروهها بەهەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراون.