پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خوێندنەوەی كۆتایی بۆ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لیژنەی هەرێم و پارێزگاكانی راسپارد بۆئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا دەنگدانی كۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بكرێت.

لەوبارەوە ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر دانانی (پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە كۆماری عێراق) لیژنەی پەرلەمانیی هەرێم و پارێزگاكانی ڕاسپارد بە دانانی لە ئەجێندەی كۆبونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدانی كۆتایی وتەشریعكردنی.

رۆژی سێشەممە 3_1_2023 محەمەد شیاع سودانی دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق پێداگرە لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی عێراق و لە قۆناغی داهاتوشدا لەرێكارە كارگێڕییەكاندا ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكات.

رۆژی‌ (13ی ئاداری 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی تەواوكرد، پڕۆژەیاساكەی پەسەندكرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی كرد بۆ ئەوەی ببێتە 19ـەمین پارێزگای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا