پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی و سوتەمەنی بۆ نەخۆشخانەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابینكرا.
دكتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رێگەی ئیدارەی گشتی و دارایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری دا بە دابینكردنی سەرجەم سوتەمەنی نەخۆشخانەكانی سنوری بەرێوبەرایەتیمان، بۆ ماوەی 10 رۆژی داهاتوو تا نەمانی كڕێوە و ئاسایی بونەوەی دۆخەكە.
ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر دابەزیون و لە هەندێك لە شار و شارۆچكەكان پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمی كردووە بەهۆی دروستبوونی شۆرت و سوتانی فیدەر و محەویلەكانەوە.