پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەسەرەتای بازرگانیی بازاڕەکانی ئاسیادا نرخی نەوت پاش بەرزبوونەوەکانی ماوەکانی رابردووی، جارێکی تر نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد، ئەمەش پاش گەڕانەوەی کۆمپانیا گەوەکانی کەشتیوانی بۆ دەریای سوور.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27-12-2023) نرخی نەوتی خاو برێنت 18 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 22 سەنت دابەزی و گەیشتە 75 دۆلار و 35 سەنت.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو نرخەکان زیاتر %2 بەرزبوونەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەم مانگەدا، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی نرخی سوودی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە لەوانەیە هاریکار بێت لە گەشەی ئابووری و زیادکردنی خواست.