نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی کانونی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزار و 900 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراق ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە،  بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزی و بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایان لە سەرەتای ساڵی نوێوەوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا