پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سورداش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزیان لە مزگەوتێکی سنوری مێرگەپان کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەی سكاڵا تۆماركرا كە مۆلیدەی مزگەوتێك لە مێرگەپان دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد”.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش  تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، دەستیش گیرا بەسەر ئەو مۆلیدەیەدا كە تۆمەتباران دزیبویان.

باسی لەوەش کرد، لەئێستادا تۆمەتباران (ب ، ح ، ع) لەدایكبووی 1991، (ع ، ك ، م)  لەدایكبووی 1979 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا