قائیمقامیەتی مێرگەسۆر هۆشدارییەک دەداتە هاوڵاتییان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر هۆشدارییەک دەداتە هاوڵاتییانی ناوچەکەیان کە لەکاتی بارانبارینی زۆر و درووستبوونی لافاو، ئەو ماڵانەی نزیک چەم و کانیاوەکانن ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

قائیمقامیەتی قەزای مێرزگەسۆر رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکانیان دەکەنەوە لەکاتی بارانبارینی زۆر و درووستبوونی لافاو، ئەو هاوڵاتییانەی ماڵەکانیان نزیک چەم و کانیا و رووبارەکانە ماڵەکانیانە پێویستە زۆر ئاگادار بن و ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

هەروەها قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو تیمەکانیان بەزووترین کات ئاگاداربکرێنەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بگەنە شوێنی مەبەست بەمەبەستی هاوكاریکردنی هاوڵاتییان.

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە قەزای مێرگەسۆر بووە و تەنها لەو ناوچەیە نزیکەی 98 ملم باران باریووە.

ماوەی دوو رۆژە بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک، ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز رووی لە ناوچەکەمان کردووە و لەهەندێک شوێن مەترسی درووستبوونی لافاو هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا