پۆڵه‌تیك پرێس:
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه داواكاریی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی پێشوه‌خته له توركیا به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ترساندووه.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی ئاینده‌ی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت “ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا وڵات له‌ده‌ره‌وه تووشی سوكایه‌تی ده‌كه‌ن”.
پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) دووه‌م گه‌وره‌ترین پارتی توركیا له‌زاری كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارته‌كه داوایكرد، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له توركیا ئه‌نجامبدرێت و وتی “كۆتایی به سیستمی چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی توركیا بهێندرێت”.
داود ئۆغڵو ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان پێشتر ده‌یگوت داواكاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته “خیانه‌ته” به‌ڵام دواتر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد، هه‌ربۆیه داود ئۆغڵو ده‌پرسێت “خه‌لكی جارێكی دیكه باوه‌ڕ به سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن؟”.