پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زیلان تیگریس، کچە هونەرمەندی خەڵکی شاری ئامەدی باکووری کوردستان لە بومەلەرزەکەی ڕۆژی 6ی مانگ گیانی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو تەرمی زیلان تیگریس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی نۆ نهۆمی لە گەڕەکی ئیسماعیل پاشاری کورد لە ئامەد دۆزرایەوە و دەرهێنرا.
هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بە ڕێوڕەسمێک لەلایەن کەسوکارەیەکەوە لە گۆڕستانی یەنی کۆی ئامەد بەخاک بسپێردرێت.
بەرەبەیانی 6ی شوباتی 2023، زنجیرەیەک بومەلەرزەی بەهێز شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان و تورکیای گرتەوە و بەهۆیەوە زیاد لە 100 هەزار کەس بوونە قوربانی.