کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی یەکەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی هەینی22ی کانونی یەکەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم وە لەهەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبارێت، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی دهۆک و هەولێر هەیە،  پێشبینی دەکرێت بۆ ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى

سۆران : 13پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا