پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سەركردەیەكی داعشیان لە هەولێر دەستگیركردووە.
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ، دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەڵمەتێكدا توانیویانە كارگێڕی گشتی ویلایەتی باشوری رێكخراوی داعش لە هەولێر دەستگیر بكەن.
رونیشیكردەوە، ئەو سەركردەیەی داعش ناوی ئەبو مەنسورە و بە ناسنامەی ساختەوە هاتووچۆی كردووە.
ماوەیەكە جموجۆڵەكانی داعش لە چەندین ناوچەی عێراق زیاتر بوون، لە دوایین هێرشیاندا لە 20ی ئەم مانگە لە قەزای تارمیە، چەكدارانی داعش چوار چەكداری حەشدی شەعبییان كوشت و 12ی دیكەشیان لێ برینداركردن.