جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلاوس دیتەر شترایشەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی کرد، بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بیری توندڕەوی گرووپە تیرۆریستیەکان و فەراهەمکردنی سەقامگیریی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە.

سەبارەت بە تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی نێو پڕۆسەی سیاسیش، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی لەسەر بنەمای دەستوور بە تاکە چارەسەر زانی، هیوای خواست بۆ ساڵی داهاتوو کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بچێتە قۆناغێکی نوێی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت دوور لە کێشە و ململانێی سیاسیی.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا جەختی لە بەردەوامبوون و برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەکانی بە پێویست زانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا