حەشدی شەعبی هێرشی توند دەکاتەسەر پلاسخارت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی حەشدی شەعبی هێرشی توند دەکاتە سەر نێردراوی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دەڵێت، ” پلاسخارت لە ئەرکەکەی خۆی لایداوە”.

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، “وایدەبینین بەڕێز جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ئەرکی پیشەیی خۆی لایداوە، بووەتە وەرەقەیەک لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا”.

فەیاز ئەوەشی نووسیوە، “بەڕێز پلاسخارت ئێمە پێویستمان بە پشتیوانی نیشتیمانی جەنابتانە لە عێراق”.

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆتایی تویتەکەی بە هاشتاگی “بەڵێ بۆ سەروەری عێراق” هێناوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری ڕەخنەگرتن لە پلاسخارت ئاشکرا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا