جۆو بایدن لەبارەی هەرێمی کوردستان: پشتیوانیی هەڵبژاردنێکی دادپەروەر دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆشکی سپیی ئەمریکا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی دوو پرس کراوە کە پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پرسەکانی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان یەکێک بوون لە پرسگرەکانی کۆبوونەوە کورتخایەنەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵەکانی سوودانی بۆ رێککەوتن و تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان لەنێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێم لەنێویاندا ئەو دوو مووچەیەی ئەم دواییانە کرد و جەختی لە بەردەوامییدان بە کاری پێکەوەیی نێوان هەردوولا کرد.

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش وەک لە ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیی ئەمریکا هاتووە، “سەرۆک بایدن جەختی کردەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دادپەروەر و ئازاد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا “.

بەگوێرەی مەرسوومی تایبەتی سەرۆکایەتیی هەرێم، بڕیارە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ل 10ـی حوزەیرانی 2024 بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا