حكومەتی هەرێم كارەكانی نۆژەنكردنەوەی رێگەی دوكان چوارقوڕنەی راگرتووە

پۆڵەتیك پرێس: محەمەد مستەفا
ماوەی نۆ ساڵە پڕۆژەی جوتسایدی چوارقوڕنە ـ دووكان لەكۆی سێ قۆناغ یەك قۆناغی تەواوكراوە و لەماوەی تەنیا ساڵی ڕابردووشدا 18 كەس بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەو ڕێگایە گیانیان لە دەستداوە .

بەختیار ئەحمەد بەڕێوبەری رێگاوبانی راپەڕین بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای دەستپێكردنی ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2012 ، تا ئێستا چەند جارێك كاركردن تێیدا بەهۆی قەیرانی دارایی‌و پەتای كۆڕۆناوە وەستاوە.

بەختیار ئەحمەد راشیگەیاند، قۆناغی یەكەمی، كە دەكەوێتە نێوان چوارقوڕنە و گوندی هیزۆپ درێژیەكەی 18 كیلۆمەترە و 90% ی كارەكانی ئەو قۆناغە تەواو بووە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەڕووی شۆفێران دەكرێتەوە .

بەڕێوبەری رێگاوبانی راپەڕین باسی لەوەشكرد، قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە، كە لە گوندی هێزۆپەوە دەست پێ دەكات تا ناحیەی خەلەكان كاركردن تێیدا دەستیپێكردووەتەوە.

هەرچەندە كۆتایی ساڵی ڕابردوو وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم (دانا عەبدولكەریم ) بڕیاریدا كاركردن لە پڕۆژەكە لە هەر سێ قۆناغ دەست پێ بكاتەوە، بەڵام جگە لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە قۆناغی دووەم و سێیەمی ئەو پڕۆژەیە كەمترین كاری تێدا كراوە.

هاتووچۆیەكی زۆر بەسەر رێگەی دوكان چوترقوڕنەوەیە، بەو هۆیەوە ساڵانە چەندین‌و رووداوی هاتووچۆ روودەدەن‌و هەزاران كەسیش دەبنە قوربانی، كە ئێستا ئەو رێگەیە ناونراوە “رێگەی مەرگ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا