پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری نەینەوا بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە سبەینێی لە دامودەزگاکانی پارێزگاکە کردە پشوو،پشووەکە دەوامی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 19-11-2023، نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا سبەینێ 20ی تشرینی دووەم لە دامودەزگاکانی پارێزگاکە بکرێتە پشوو.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، پشووەکە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی تاقیکردنەوەکانەوە و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی پۆلیس، بەرگریی شارستانی، فەرمانگە تەندروستی و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان ناگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پارێزگاری نەینەوا داوا لە هاووڵاتییانی پارێزگاکە دەکات تاوەکو دەتوانن جموجووڵەکانیان کەمبکەنەوە بۆ سەلامەتیی ژیانیان و پاراستنیان لە مەترسییەکانی لافاوو خراپی کەشوهەوا.