وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەیاننامەیەکەدا وەزارەتی دارایی سەرجەم بەشە ژمێریارییەکانی وەزارەتەکەی کردووە کە دەستبکەن بە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم – 12.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20ـی کانوونی یەکەمی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بەشی ژمێریاری وەزارەتەکەی ئاراستەکرد بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی دابینکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ئەم مانگەی حکومەتی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، “لەدوای تەواوکردنی پرۆسەی رێکخستنی خەرجکردن، راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە داوای لە “هەموو یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و پارێزگا سەربەخۆکان و ئەو لایەنانەی کە سەر بە وەزارەتەکە نین، پێداچوونەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچە، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە مەرجەکانی دارایی مانگانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا