پۆلیسی هەولێر ئەو كەسەی دەستگیركرد كە ماتۆڕسكیلی گەنجێكی دزی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێك كە هەستابو بە دزینی ماتۆڕسكیلی گەنجێك لەكاتی نوێژی نیوەڕۆدا لەبەردەم مزگەوتێكی شاری هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ماتۆڕسكیلە دزراوەكەدا گیراوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوەی وردی هێزە ئەمنیەكان سەبارەت بە دزینی ماتۆڕسكیلێك، توانرا بگەین بە تۆمەتباری راستەقینە و دەستگیری بكەین.

وتیشی، تۆمەتبارەكە ناوی (ع.ا.ع)ە و تەمەن 17 ساڵە و خەڵكی شاری هەولێرە، دوێنێ ماتۆڕسكیلی گەنجێكی بردبو، پاش دەستگیركردنی دانی بە تاوانەكەیداناوە و لەئێستاشدا دەستبەسەر ماتۆڕسكیلەكەدا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا