رێبوار تەها: ئەمڕۆ رۆژێكی نوێ و سەرەتایەكی نوێیە بۆ كۆتایی هێنان بە زوڵم و ستەمكاری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبوار تەها سەرۆكی لیستی كەركوك هێزو ئیرادەمانە، دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كەركوكییە ئازیزەكان.. بەشداری كاراتان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، شانازییەكی گەورەیە و لە مێژووی گەلەكەمان بۆ هەمیشە درەوشاوەیی دەمێنیتەوە.

رێبوار تەها لە پەیامەكەیدا دەڵێت: خەڵكی خۆڕاگر و بەئەمەكی كەركوك.. سەرەتا دەمەوێت لە ناخی دڵەوە سوپاسی یەك بەیەكتان بكەم بۆ هاوكاری و پشتیوانیتان لە سەرخستنی لیستەكەتان، لیستی (142).

رێبوار تەها دەشڵێت، كەركوكییە ئازیزەكان.. بەشداری كاراتان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، شانازییەكی گەورەیە و لە مێژووی گەلەكەمان بۆ هەمیشە درەوشاوەیی دەمێنیتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دەنگ و ئیرادەی ئێوە ئەو راستییەی سەلماند كە هەمیشە دەنگ و ئیرادەی گەل لە دەسەڵاتی ستەمكاران بەرزترە، بۆیە ئەمڕۆ رۆژێكی نوێ و سەرەتایەكی نوێیە بۆ كۆتایی هێنان بە زوڵم و ستەمكاری كە ساڵانێكە رووبەڕووی نەتەوەكەمان بووەتەوە لە شارە خۆشەویستەكەمان.

ئەوەشی خستەڕوو، لێرەشەوە ئەوە بە بیر هەمووان دەهێنینەوە كەركوك بە پێكەوەژیان و رەنگە جیاوازەكانییەوە ناسراو و جوانە، بۆیە هیچ دەرفەتێكی دیكەمان نییە جگە لە پێكەوەكاركردن و پێكەوەهەڵكردن، هەروەك خودای گەورە دەفەرموێت: (ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا.. إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ).

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوكات بەڵێن دووپاتدەكەینەوە كە ئەرك و قۆناغی داهاتوومان، كاری جددی دەبێت بە ئاراستەی هێنانەئاراوەی حوكمڕانییەكی باش و دادپەروەر.

لەكۆتایی پەیامەكەیدا رێبوار تەها جەختی كردەوە، دڵنیاشتان دەكەمەوە هەموو كات داكۆكیكارێكی سەر سەختی مافە رەواكانتان دەبین و كاری بێوەچان دەكەین بۆ خزمەتكردنی خەڵك و چاكەی گشتی.

كەركوكییە ئازیزەكان.. ئێوە سمبوولی خۆڕاگرین.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-12-2023 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: ئەنجامی94.4% ی دەنگەكان رادەگەیەنین كە ئەنجامی 36 هەزار وێستگەی دەنگدانە، كە 16 ملیۆن و 877 هەزار كەس كارتی بایۆمەتریان هەبووە و هەروەها دوو هەزار وێستگەی دەنگدانیش كە سكاڵایان لەسەرە وردبینی دەكرێن.

سەبارەت بە پارێزگای كەركوكیش كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدا:هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە 142 زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە كە 139 هەزار و 373 دەنگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا