حەشدی شەعبی چوارسەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، حکومەت، پەرلەمان، دادوەری) بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نبار كۆدەبنەوە.

سەرچاوەکی سیاسی ئاگادار لەكۆبونەوەكە بەمیدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا لەبارەگای سەرۆكایەتی كۆمار کۆبوونەوەیە ئەنجام بدریت و هەرچوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تێیدا بەشدار دەبن و پرسی دەستگیرکردنی قاسم موسلح فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئەو ڕووداوە ئەمنیانەی لە بەغدای پایتەخت و ناوچەی سەوز كە بە دیاریکراوی دوای دەستگیرکردنی سەركردەكەی حەشد دروست بوون تاوتوێ دەکەن .

دوای دەستگیرکردنی قاسم موسلح سەركردەی دیاری حەشدی شەعبی لەلایەن هێزێکی ئەمنی تایبەت بەپێی ماددەی پەیوەست بە تیرۆر، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە ئۆتۆمبیلی سەربازی لە دەوروبەری ناوچەی سەوز كۆبوونەوەو فشاریان لەسەرحكومەت كرد تا سەركردەكەی حەشد ئازادبكرێت، لەگەڵ دەنگۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادكردنی سەركردەكەیان حەشدی شەعبی هێزەكانی لەناوچەی سەوز كشاندەوە.

هاوكات ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا پشتیوانی بەهێزی بۆ هەوڵەكانی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەپاندنی حوکمی یاسا لە عێراق دووپاتكردەوە.

قاسم موسلح، فەرماندەی لیوای تەسفوفە لە حەشدی شەعبی، لە ساڵی 2017 دا وەک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار دەستبەكاربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا