ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووەشەممە 20ی ئەیلوولی 2021، رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردەدرێت ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێکبهێنرێت کە پێکهاتووە لە قەزای زاخۆ و قەزای باتیڤا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 28ی تەمموزی 2021 لە راگەیەندراوێکدا بڕیاریدا هەریەکە لە سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ.

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا