بەدەل بەرواری ئازادكرا

پۆڵەتیك پرێس

دوای نزیكەی دوو مانگ لە دەستگیركردنی، ئەمڕۆ دادگای دهۆك بڕیاری ئازادكردنی بۆ بەدەل بەرواری دەكرد.

خەتاب عومەر پارێزەری بەدەل بەرواری بۆ پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە بڕیاری ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دراوە، بەڵام ئەمڕۆ لە بڕیارەكە گەیشتە زیندانی چاكسازی و ئازادكرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا چەند كەسێكی دیكە لەزیندان ماون و بڕیاری ئازادكرانیان نەدراوە.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی ئامادەكاریی و بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی موچە، دەزگا ئەمنییەكانی بادینان ژمارەیەك لە خۆپیشاندەر و مامۆستا و چالاكوانی مەدەنی و رۆژنامەنوسیان دەستگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا