تا کاتی داختسنی ناوەندەکانی دەنگدان دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا کاتی داخستنی ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت.

ئیبراس ئەبوو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد،” دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لەلایەن نوسینگەکانی کۆمسیۆنەوە لە پارێزگاکان بەبڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران تا کاتی داخستنی ناوەندەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت”.

ڕوونیکردەوە، ئەو بڕیارە بۆئەوەیە زۆرترین دەنگدەر بتوانن کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە و بەشداری لە دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.

ئەمڕۆ 18ی کانونی یەکەم، هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کاتژمێر 7ی بەیانی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، دواتر لەدوای 24 کاتژمێر لە داخستنی سندوقەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕادەگەیەندرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا